مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی قادر به‌گ سه‌لیم به‌گ هاودیانی و، عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د دەکات

هەولێر-KDP.info- لە دوو پرسەی جیادا، مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی قادر به‌گ سه‌لیم به‌گ هاودیانی دەکات. هەروەها دڵگرانیی خۆی بە بیستنی هه‌وڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان هه‌ڤاڵ ( (عوسمانی عه‌له كور) ڕادەگەیێنێ.
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
هه‌ڤاڵ عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د
دڵگران بووین به بیستنی هه‌وڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان هه‌ڤاڵ(عوسمان عه‌لی محه‌مه‌د) ناسراو به (عوسمانی عه‌له كور)ـی براتان.
هاوخه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبووی براتان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
-------------
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو قادر به‌گ سه‌لیم به‌گ هاودیانی
به‌دڵگرانیه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری سۆران و گه‌وره‌ی گوندی هاودیان(قادر به‌گ سه‌لیم به‌گ)ـی هاودیانیمان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌تان و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
