٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەردۆغان بە بۆنەی سەرکەوتنەوەی: خاکی سووریا ڕزگار دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

 

ئانکارا-KDP.info-  سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە پەیامیدا بە بۆنەی سەرکەوتنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا رایگەیاند، تورکیا بەردەوام دەبێ لە هەوڵەکانی بۆ ڕزگارکردنی خاکی سووریا تا پەنابەران بتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

 

دوای جیاکردنەوەی لە سەدا 97 ی دەنگەکان، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان سەعدی گوڤن سەرکەوتنی ئەردۆغانی لە هەڵبژاردنەکاندا پشتڕاست کردەوە.

ئەردۆغان لە وتارێکیدا گوتی "گەلەکەمان پۆستی سەرۆکایەتی و پۆستی بەڕێوەبردنیان داوینەتێ."

ئەو گوتیشی "هیوادارم کەس گومان نەکات لە ئەنجامەکان و زیان بگەیەنێت بە دیموکراسی لەپێناو ئەوەدا کە شکستەکەی بشارێتەوە."

 

دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوە چوو، پارتی داد و گەشەپێدان و سەرۆکەکەی کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە سەرکەوتنیان بە دەست هێنا، بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە لەبەردەم هەوادارانیدا لە ئیستانبووڵ وتاری دا و ئەردۆگان گوتی، تورکیا هەوڵی زیاتر دەدا بۆ بەرەوڕووی "ڕێکخراوە تیرۆیستییەکان".

 

زریان زیاد

سەرچاوە ڕۆیتەرز

هەواڵی پەیوەندیدار