٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشیی لە عەبدولرەحمان گوانی و خانەوادەی مامۆستا ئەحمەد سەلام دەکات

سەرچاوە: KDP.info
بەڕێز کاک عەبدولرەحمان گوانی – کارگێڕی لقی دە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک جەمیل مامی بەڕێزتان و برای شەهید عەبدولواحید گوانیمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک جەمیل بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
 انا للە وانا الیە راجعون
 
مەکتەبی سەرۆک
 
 
 
 

خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەحمەد سەلام
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو تابڵۆ کچی مامۆستای ڕەحمەتی ئەحمەد سەلاممان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی تابڵۆخان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک


 

هەواڵی پەیوەندیدار