راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشیی لە سەروان سابیر حوسێن دەکات

هەڤاڵی بەڕێز سەروان سابیر حوسێن
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، برای شەهید رۆستەم و باوکی بەڕێزتان و شەهید ئەنوەر، خوالێخۆشبوو (سابیر حوسێن حەسەن)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
