دەزگای بارزانی هاوکاریی پێشکەشی خێزانە بێسەرپەرشتەکان کرد
__2018_06_20_h15m12s31__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بە هاوکاریی خێرخوازان بڕەهاوکارییەک دەبەخشێتە خێزانە بێسەرپەرشتەکان لە ناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٨ لە درێژەی هاوکارییە مانگانەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بێسەرپەرشتان، بە هاوکاریی خێرخوازێک لە هەولێر مووچەی مانگانە بۆ ٣٥ خێزانی بێسەرپەرشت دابین کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ئۆفیسی نەینەوای دەزگای خێرخوازیی بارزانی پارەی کاش پێشکەش بە ٤٤ خێزانی دیکەی بێسەرپەرشت کراوە، لە ئۆفیسی گەرمیان و ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانیش ئەم هەڵمەتە بەردەوام بووە و تێیدا ٥٩ خێزانی بێسەرپەرشت مووچەی مانگانەیان پێ بەخشراوە.
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٨ بە هاوکاریی خێرخوازێک لە سلێمانی مووچەی مانگانە بۆ ٣٢ خێزانی بێسەرپەرشت دابین کرا. کە هەر خێزانێک لە لایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ١٠٠ هەزار دیناری عێراقییان پێشکەش کرا. هەر لەو چوارچێوەیەدا لە پارێزگاکانی هەولێر، نەینەوا و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان مووچەی مانگانەی ١٣٨ خێزان دابەش کرا.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی خێرخوازان مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر خێزانێکی بێسەرپەرشت کە پێشتر لە لایەن تیمەکانی دەزگاوە ناویان تۆمار کراوە، دابین دەکات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
