دەزگای بارزانی، هاوكاریی 500 خێزانی كرد

دهۆك-KDP.info- هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت، خاوەنپێداویستیانی تایبەتی لە پارێزگای دهۆك گرتەوە و، پێداویستیی خۆراكی پێشكەش بە ٥٠٠ خێزان كرا. هەروەها بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتییش، هەڵمەتی دابەشكردنی قورئانی پیرۆز لەناو مزگەوتەكاندا بەڕێوە دەبەن.
رۆژی ١٠/٦/٢٠١٨، لە درێژەی پڕۆژە خێرخوازییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی كوێت لە مانگی رەمەزاندا، هاوكاریی خۆراكی گەیەندرایە پارێزگای دهۆك و لەو پڕۆژەیەدا پارسێلی خۆراك پێشكەش بە ٥٠٠ خێزانی خاوەنپێداویستیی تایبەت كرا.
جێگای ئاماژەیە، خاوەنپێداویستیانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە گرینگی تایبەتیان پێ دەدرێت و ئەمە بێجگە لە پێشكەشكردنی ئەم جۆرە هاوكارییانە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاودێریی خاوەنپێداویستیانی تایبەتدا، كەلوپەل و پێداویستییەكانی وەكوو (ویلچەر و عەكازە و رەوڕەوە و زۆر شتی دیكە)ـیان پێشكەش دەكرێت.
لە لایەكی دیكەوە، رێكەوتی ١١/٦/٢٠١٨ پڕۆژەی دابینكردنی قورئانی پیرۆز بۆ مزگەوتەكانی ناو شاری هەولێر دەستی پێ كرد و لەم هەڵمەتەدا بۆ هەر مزگەوتێك ٦٨ قورئانی پیرۆز دابین دەكرێت.
جێگای ئاماژەیە، ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت، هەتاكوو سەرجەم 20400 قورئانی پیرۆز لە ناو مزگەوتەكاندا بڵاو دەكرێتەوە.
ئەم پڕۆژەیە، لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتییەوە چووەتە واری جێبەجێكردنەوە و تێیدا هەوڵ دەدرێت زۆرترین مزگەوت بگرێتەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
