٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

250 خێزانی کەمدەرامەت لە بیارە هاوکاری کران

سەرچاوە: KDP.info

بیارە-KDP.info- لە درێژەی کارە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا هاوکارییەکان دەگەیەنرێنە ناوچە دوورەدەستەکانی کوردستان و لە شارەدێی بیارە هاوکاریی ٢٥٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت.

ئەمڕۆ ٢٥ـەمین ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٨، کاروانێکی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەیشتە شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە. لەم پرۆژەیەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا پێداویستیی خۆراکی و تەندروستی پێشكەشی ٢٥٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت کرا.

سۆران خەلەف، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی دەزگا لەو ناوچەیەدا گوتی: "ئێمە وەکو دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵمان داوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بەشێک لە پێداویستییە هەرە گرنگەکانی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دابین بکەین و هەربۆیەش لە دوو چالاکیدا لە شارەدێی بیارە و شارۆچکەی شارەزوور هاوکاریی ٥٠٠ خێزانمان کردووە''. جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێنجشەممەی بەرێ لە شارۆچکەی شارەزوور هاوکاریی خۆراکی و تەندرووستیی پێشکەش بە ٢٥٠ خێزان کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار