شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا: پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمدا سەلمێندراوە

شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا: پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمدا سەلمێندراوە
هەولێر-KDP.info- شاندێکی یه‌کێتیی ئه‌وروپا کە سەردانی مەکتەبی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، ڕایانگەیاند، به چاوی ڕێزه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیان و هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی ده‌ڕوانن و ڕۆڵ و پێگه و هه‌وڵه‌کانیڕابردوو و ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌رز ده‌نرخێنن.. کریستیانه‌کان و به‌تایبه‌تیش پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یییەکانی کوردستان به چاوی هاووڵاتیانی پله یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا کراوه و ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌کانی پێکهاته‌کانی کریستیانیش ئه‌وه‌یان سه‌ڵماند، که سیاسه‌ت و که‌لتووری پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بووه.
شاندێکی یه‌کێتیی ئه‌وروپا به سه‌رۆکایه‌تیی لارش ئه‌داکتۆسۆن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و هاوکات ئه‌ندامی گرووپی پارتی گه‌ڵ کریستیان دیموکراته‌کانی (ئی.پی .پی) ئه‌وروپا و ئه‌ندامی گرووپی دۆستانی کوردستان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا، به هاوڕییه‌تی دوو له ڕاوێژکارانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی که به سه‌ردانێکی تایبه‌تی هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد .
لارش ئه‌داکتۆسۆن، په‌رله‌مانتاری یه‌کێتیی ئه‌وروپا و که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی و دیاری سوێدییه له نێو په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌وروپادا، پشتیوان و داکۆکیکاری سه‌رسه‌ختی پاراستنی مافه‌کانی پێکهاته‌کانی ئایینییەکانی وەک کلدانی، سریانی، ئاشووری و کوردانی ئێزدی و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تر بووه له کوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و له‌سه‌ر ئاستی یه‌کێتیی ئه‌وروپا و لای ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییەکان و مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییەکانی داعشەوە بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان چالاکێکی بواره‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌نگێکی بیستراو بووه له نێو په‌رله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌وروپادا له پێناو پاراستی مافی پێکهاته هه‌ڕه‌شه‌لێکراوەکان و سیاسه‌تمه‌دارێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆست بووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا.
له سه‌ردانێکی تایبه‌تدا بۆ هه‌رێمی کوردستان شانده‌که‌ی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و که‌سایه‌تییه‌کانی ئایینی کریستیان و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا کۆ بووه‌وه.
له‌و کۆبۆنه‌وه سیاسییه‌یدا له‌گه‌ڵ هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌نجامی دواپێشهاته‌کانی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که و ڕه‌وشی پێکهاته ئایینییەکان دوای کۆتاییهێنان به هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییەکانی داعش له کوردستان و ناوچه‌که و تاوتوێکردنی ڕه‌هه‌نده‌کانی ڕووداوه‌کانی دوای ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان و کاریگه‌رییه‌کانی خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر و په‌لاماره سه‌ربازییەکانی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، که بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان و پێکهاته‌کانی کریستیان؛ له کلدانی، سریانی، ئاشووری و کوردانی ئێزدی له ناوچه‌که‌دا و دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌ی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی پارێزگای که‌رکووک و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال و به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی گرووپه چه‌کداره‌کانی حشدی شەعبی و شیعه‌کان بۆ سه‌ر پێکهاته ئایینییەکانی تری ناوچه‌که و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بکردن بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌که و ڕێگریکردنی گرووپه چه‌کداره‌کانی عێراق له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا و به‌تایبه‌تیش پشتگوێخستنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ده‌ڤه‌ری شنگال و نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌که‌دا بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌تر بۆ سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی پێشتر گه‌ڕابوونه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی پێشووی خۆیان، که هۆکار و فاکته‌ری سه‌ره‌کیشن بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ته سه‌رکه‌وتووانه‌که‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به ماف و ئازادیی پێکهاته‌کانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له کوردستاندا که له ساڵانی ڕابردوودا تاکه شوێنێک بووه له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که ڕێز له ماف و ئازادی و فره‌ییی ئایینی و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کانیان گیراوه. هه‌ربۆیه شاندی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، یه‌کێتیی ئه‌وروپا به چاوی ڕێزه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی ده‌ڕوانێ و ڕۆڵ و پێگه و هه‌وڵه‌کانی ڕابردوو و ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌رز ده‌نرخێنن له داکۆکیکردن و پاراستن و داڵده‌دانی پێکهاته‌گەلی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی کوردستان و له کاتی به‌شداریکردنی شاندی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی (پ.د.ک) و نوێنه‌رانی پێکهاته‌کان له‌و کۆنفرانسه‌ی هاوینی ساڵی ڕابردوو له نێو باڵاخانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا له برۆکسڵ ساز کرابوو به ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌کێتیی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی کریستیانه‌کان له عێراق بۆمان ده‌رکه‌وت، که کریستیانه‌کان و به‌تایبه‌تیش پێکهاته‌گەلی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان به چاوی هاووڵاتیانی پله یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا کراوه و ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌کانی پێکهاته‌کانی کریستیانیش ئه‌وه‌یان سه‌ڵماند، که سیاسه‌ت و که‌لتووری پێکه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بووه. شانده‌که هه‌روا به چاوی ڕێز و ستایشه‌وه له ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و قوربانییه‌کانیان ده‌ڕوانێ له پاراستن و ڕزگارکردنی پێکهاته‌گەلی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌رده‌م به چاوی ڕێزه‌وه له ماف و ئازاییه‌کانی پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییەکان ده‌ڕوانن و کریستیانه‌کان به‌تایبه‌تی ڕۆڵێکی گه‌وره‌یان له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردستان و پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و له نێو ڕیزه‌کانی (پ.د.ک)دا هه‌بووه، هه‌ربۆیه داوا ده‌که‌ین له یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییەکان گوشاری زیاتر بخرێته سه‌ر به‌غدا بۆ جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پێکهاته ئایینییەکان له عێراقی فیدراڵ‌دا و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارۆدۆخی ناوچه جێناکۆکه‌کان له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووردا بۆ ڕێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شوێنه‌کانی تر و کۆتاییهێنان به سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچه‌کان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ململانێی ئایینی و تایفه‌گه‌ری. هه‌روەها داوا ده‌که‌ین یه‌کێتیی ئه‌وروپا و حکوومه‌تی ناوه‌ندی هاوکاریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی بکەن بۆ دابینکردنی ژیان و گوزه‌رانێکی شایسته‌تر بۆ ئاواره‌کان.
به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به شاندی یه‌کێتیی ئه‌وروپای ڕاگه‌یاند: جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه و مافه ده‌ستوورییه‌کانی پێکهاته‌کانیکریستیانن و پشتیوانی له هه‌ر بژارده‌یه‌ک ده‌کات که خۆیان بڕیار له پاشەڕۆژ و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ پێکهاته‌کانی کلدانی، سریانی و ئاشووری بده‌ن له مانه‌وه‌یان له نێو پێکهاته‌ی هه‌رێمی کوردستان، یان درووست‌کردنی پارێزگایه‌ک له ده‌شتی نه‌ینه‌وا که له ڕووی ئیدراییه‌وه خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌که خۆیان ئیداره‌ی خۆیان بکه‌ن، یان کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بکه‌ن."
په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان داوایان له یه‌کێتیی ئه‌وروپا کرد، که گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ڕێخۆشکردن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئەو ناوچانەی که به هۆی شه‌ڕ و په‌لاماره تائیفی و تێرۆریستییەکانەوە خاپوور کراون و دانیشتوانه ڕه‌سه‌کانیان دەرکراون، هه‌روەها هه‌موو به‌ربه‌سته‌کانی توندوتیژی و دیارده‌ی گرووپه چه‌کداره‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شوێنه‌کانی تر نه‌هێڵێ بۆ ڕێگه‌خۆشکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ سه‌ر زێدی پێشووی خۆیان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
