٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

50 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو لە سۆران هاوکارییان پێشکەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری عێراق، پارسێلی خۆراک و پێداویستیی ناوماڵیان پێشکەش بە ٥٠ خێزانی زیانمەندی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد.

 

سێشەممە، ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠١٨ تیمی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی سمێلان و ناو شارۆچکەی سۆران پارسێلی خۆراک و پێداویستیی ناوماڵیان بە هاوکاریی مانگی سووری عێراق بە مەبەستی هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتووانی لافاو پێشکەش بە ٥٠ خێزان کرد.

 

لەو پرۆژەیەدا پێداویستیی ناوماڵەکان پێک هاتبوون لە بەتانی، سێتی مەتبەخ و ترمزی ئاو، دۆشەک و ...هتد.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش هاوکاریی پێشکەش بە زیانمەندانی لافاو کردووە و لە چەندین پرۆژەی جیاجیادا هەر لە یەکەم ڕۆژی لافاوەکەوە، هاوکارییەکانی پێشکەش کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار