پارتی و پارتی ئازادیی کوردستان پێوەندییەکانیان فراوانتر دەکەن

هەولێر-KDP.info- شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور سەردانی مەکتەبی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لە دیدارەکەدا پتەوکردنی پێوەندیی نێوانی پارتی و پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور، جەختی لێ کرایەوە.
شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور که پێک هاتبوون له مسته‌فا ئۆزچه‌لیک، سه‌رۆکی پارتی و قاسم ئه‌رگۆن، جێگری سه‌رۆک و ئۆرهان کایا، نوێنه‌ری (پاک) له باشووری کوردستان، سه‌ردانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌کته‌ب و ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌به‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ کرا.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور، دواپێشهاته‌کانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامە کۆتاییەکانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و کێشه و ملمڵانێ سیاسییەکانی ناوچه‌که و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و چاوه‌ڕوانییه‌کان بۆ هاتنه کایه‌ی نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانەتیی حوکمڕانیی تازه له عێراق و ڕۆل و پێگه‌ی کورد و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌که و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا و گرنگیی ڕۆڵی کورد له هاوکێشه سیاسییەکانی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی بۆ شاندی میوان خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: پارتی دیموکراتی کوردستان له‌به‌ر ڕۆشناییی سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانیدا هه‌رده‌م پشتیوانی مافه ڕه‌واکانی گه‌ڵی کورد بووه له به‌شه‌کانی تری کوردستان له‌سه‌ر پره‌نسیپی ڕێزگرتن و یه‌کترقبووڵکردن و چاره‌سه‌ری کێشه سیاسییەکان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییانەوە بۆ خزمه‌تی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا و پارتی دیموکراتی کوردستان خوازیاره، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی باکوور به‌ره‌یه‌کی سیاسیی یه‌کگرتوویان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانکارییه سیاسییەکانی کۆماری تورکیادا خاوه‌ن هێزێکی کاریگه‌ر بن بۆ داکۆکیکردن له مافه ڕه‌واکانیان و بۆ ئاشتی و پێشکه‌وتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو بواره‌کانی تر.
مسته‌فا ئۆزچه‌لیک، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی و شاندی یاوه‌ری بۆ کوردستانی باشوور خسته ڕوو و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان سه‌رکردایه‌تیی (پاک) و (پ.د.ک)ی به‌رز نرخاند و گوتی که له دیداریان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانیدا، جه‌نابی سه‌رۆک هیوایه‌کی تازه‌ی پێ به‌خشین له به‌رده‌وامیدان به خه‌بات و کۆڵنه‌دان و فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه سیاسیەکانی نێوان پارته کوردستانییه‌کان بۆ خۆئاماده‌کردن و سوودمه‌ندبوونی گه‌لی کورد له‌و گۆڕانکاریانه‌ی له ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ن، که خزمه‌ت به پێشکه‌وتنی پرسی کورد ده‌کات له هه‌موو ئاستێک‌دا. هه‌ربۆیه خوازیارن پارته‌کانی کوردستانی باکوور که ئێستا ٥ پارتی سیاسی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌کیان پێک هێناوه بۆ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماریی تورکیا هاوهه‌ڵوێست بن و بۆ ساتی به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانییه‌کانی تورکیاش له ئاداری ٢٠١٩دا یه‌کگرتوویی و یه‌کهه‌ڵوێستیی خۆیان فراوانتر بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و ده‌ستکه‌وتی زۆرتر بۆ خه‌ڵکی کوردستانی باکوور.
هه‌ردوو لا له دیداری نێوانیاندا چه‌ندین بابه‌تی جێی بایه‌خی تریان له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وی نێوان هه‌ردوو پارتی دۆست تاوتوێ کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
