٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پارتی سەرەخۆشیی لە شێخ ماجد و خانەوادەی محه‌مه‌د ئیبراهیم یوسف دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ئیبراهیم یوسف

دڵگرانبووین بە بیستنی  هه‌واڵی کۆچی دوایی هه‌ڤاڵ(محه‌مه‌د ئیبراهیم یوسف) کادیری لقی ١١ی پارتیمان.

پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و  ئێوه‌ و سەرجەم خزم و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هاوبەشی خەمتانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.

 

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی

 

هەڤاڵی بەڕێز شێخ ماجد شێخ كەمال عەبابەیلێ

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان (شێخ سیروان شێخ كەمال)مان پێگەیشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواكارین دوا ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت و  سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله واناالیە راجعون.

 

                                                                                    مەكتەبی سیاسی   

                                                                    پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار