٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی بەربانگ لەگەڵ ١٧٠٠ قوتابی دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پرۆژەیەکدا بە مەبەستی پشتیوانیکردنی قوتابیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، خوانی بەربانگی بۆ ١٧٠٠ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین ڕاخست.

هەژدەیەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕێکەوتی ٣/٦/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خوانی بەربانگی بۆ ١٧٠٠ قوتابی بەشەناوخۆییەکانی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین ڕاخست و کارمەندانی دەزگا لەگەڵ قوتابیاندا بەربانگیان کردەوە.

مەبەست لەم پرۆژەیە، زیاتر ئاشناکردنی قوتابیانە بە کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پاڵپشتیکردنی قوتابیان و کەمکردنەوەی بارقورسییەکانیان بەتایبەتی لە کاتی ئەزموونەکانیاندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار