دەزگای بارزانی هاوکاریی منداڵانی کرد

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یەکی جوون، ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی پێشکەش بە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان لە هەولێر کرد.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢/٦/٢٠١٨ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەڵیک پرۆژە بەڕێوە دەبات و لە نێویاندا پێداویستیی گەیاندە ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان لە هەولێر لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١ی جوونی ٢٠١٨، ڕۆژی جیهانیی منداڵان، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شیلادزێ چالاکییەکیان بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە بەڕێوە برد و شیری قوتوو و دیارییان بەسەر ١٠٠ منداڵدا بڵاو کردەوە.
ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە چەندین چالاکی و پرۆژەی خێرخوازی بەڕێوە دەبات و هاوکاری و دیاریی جۆراوجۆر پێشکەش بە منداڵان دەکات.
لە چالاکییەکی دیکەدا، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣١/٥/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروانی هاوکارییەکانیدا بۆ ناو شاری مووسڵ، بە هاوکاریی دەوڵەتی ئیمارات پێداویستیی خۆراکی و هاوکاریی کاشی بەسەر ١١٢١ خێزانی ناو شاری مووسڵدا دابەش کرد.
ڕەوشی ژیان لە ناو شاری مووسڵدا هێشتا نائاساییە و ئەم جۆرە هاوکارییانە، پاڵپشتییەکی باشە بۆ خێزانەکان لە مانگی ڕەمەزاندا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
