له دوو پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی دكتۆر موحسین ئه‌تروشی و خانه‌واده‌ی كورد ئه‌نوه‌ر ده‌كات

له دوو پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی دكتۆر موحسین ئه‌تروشی و خانه‌واده‌ی كورد ئه‌نوه‌ر ده‌كات.
به ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز دكتۆر موحسین ئه‌تروشی
به‌دڵگرانیه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت. خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متانن ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و دایكی خوالێخۆشبووتان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
..............................................
پرسه‌ی مه‌كته‌بی سه‌رۆك بۆ كورد ئه‌نوه‌ر
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز كورد ئه‌نوه‌ر
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان بیست، هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته خانه‌واده و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایتان پێبه‌خشێ و دایكی خوالێخۆشبووتان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
