راگەیاندنی پارتی سوپاسگوزاری ئاراستەی میدیاکاران و ئۆرگەکانەکانی دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا سوپاسگوزاری خۆی ئاراستەی راگەیاندنکا ر ئۆرگانەکانی کرد و لە پەیامەکەدا هاتووە، بە بۆنەی سەركەوتنی لیستی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقدا، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، بە پێویستی دەزانین سوپاسی ئەرك و ماندووبونی كادیر و كارمەند و تەكنیككارانی سەرجەم كەناڵهكان و تیمهكانی تەلەفزیۆنه ئاسمانی و لۆكاڵیهكان و رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ و رادیۆ و تەواوی خۆبەخش و چالاكوانانی سۆشیال میدیا و نووسەر و میدیاكارانی دڵسۆزی پارتی بكەین و دەستخۆشیتان لێ بكەین.
بە بۆنەی سەركەوتنی لیستی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقدا، وێڕای پیرۆزبایی گەرم، بە پێویستی دەزانین سوپاسی ئەرك و ماندووبونی كادیر و كارمەند و تەكنیككارانی سەرجەم كەناڵهكان و تیمهكانی تەلەفزیۆنه ئاسمانی و لۆكاڵیهكان و رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ و رادیۆ و تەواوی خۆبەخش و چالاكوانانی سۆشیال میدیا و نوسەر و میدیاكارانی دڵسۆزی پارتی بكەین و دەستخۆشیتان لێ بكەین.
دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی لە بانگەشەی هەڵبژارندا زۆر سەركەوتوانە رۆڵ و ئەركی خۆیان بەجێگەیاند. پەیام و ئامانجەكانی پارتییان بە دەنگدەرانی كوردستان گەیاند و لە هەمان كاتیشدا نموونەیەكی گەشی بانگەشەی ئارام و سەنگینیان پێشكەش كرد. سەرباری ئەوەی زۆرترین هێرشی تۆمەتبارکردن لەسەر پارتی بوو، بەڵام راگەیاندنەكەی پەنای بۆ زمانی زبر نەبرد و تا ناچارییش نەكرا، وەڵامی تۆمەت و بوختانەكانی نەدایەوە.
راگەیاندنكارانی پارتی بەو ئیمكانیاتەی لهبەردەستیان بوو، بە وورە و باوەڕی پتەو بە پارتەكەیان و رێبازەكەیان، هاوشان لەگەڵ كادیرانی ئۆرگانەكانی دیكەی پارتیمان، توانییان گوڕ و تین و جۆش و خرۆش بە بانگەشە بدەن و، جەماوەر بەرەو بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان بە لیستی 184 هانبدەن. لەبەجێگەیاندنی ئەو ئەركەشدا وەك هەمیشە پابەند بوون بە بەرپرسیاریهتی بەرامبەر ئاشتیی كۆمەڵایەتی و پرنسیپی راستگۆیی و دوور كەوتنەوە لە یەكدی شكاندن و تۆمەت هۆنینەوە. لە هەمان كاتیشدا پەرۆشی ئەوە بوون كە نەبنە مایەی هەراسان و جاڕسكردنی خەڵكی كوردستان. هەر بۆیەش بە هەڵسەنگاندنی چاودێرانی بێ لایەن، بانگەشە و راگەیاندنی پارتی لەم هەڵمەتەدا نموونەی بانگەشەی ئارام و سەنگین و بێ هات و هاوار بوو، بانگەشەیەك بوو رێزی لە عەقڵ و ئیدراك و هۆشیاریی دەنگدەر دەگرت نەك یاری بە هەست و سۆز و هەڵچوونی بكات. هەر ئەو شێوازەش خۆی لە خۆیدا گوزارشت بوو لە باوەڕبەخۆبوونی پارتی و متمانەی بە هۆشیاریی گەل و دەنگدەرانی كوردستان.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تەقدیر و پێزانینی ههیه بۆ سەرجەم هەڤاڵ و هاوكارانمان لە دەزگاكانی راگەیاندن، پهیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رێكخەرانی كەمپینەكان، راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لق و لیژنە ناوچە و رێكخراوەكان، راگەیاندنی مەكتەب و دەزگا و دەستەكان و رێكخراوە جەماوری و پیشەییەكانی پارتیمان، تیمە تەكنیكییەكان و هەموو ئەو هەڤاڵانەی لە سەرخستن و بەئاكامگەیشتنی هەڵمەتەكەدا زەحمەتیان كێشا و بە گیانی پێشمەرگایەتی و پارتایەتی و كوردایەتی، ماندوونەناسانە لە ئەرك و فرماندا بوون.
راگەیاندنكار و خۆبەخشانی پارتی جارێكی دیكە سەلماندییان كە نموونەی لهخۆبوردویی و داكۆكیكردنن لە پارت و رێبازەكەیان و لە هەمان كاتیشدا نمونەی راگەیاندنێكی بە ئەرزش و ئارام و راستگۆ و بەرپرسیار و متمانەدارن و، شایهنی سوپاس و پێزانینن.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠ی٥ی٢٠١٨

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
