٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی، پیرۆزبایی لە رادیۆی هێلین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دەقی پەیامی پیرۆزبایی دەزگای ڕۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رادیۆی هێلین:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی رادیۆی هێلین..
  
بەبۆنەی (5)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(رادیۆی هێلین) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو بیسەرانتان دەكەین، ئومێدەوارین بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن لە بەرنامە و پرۆگرامەكانتان و خزمەتی زیاتر و بەرچاوتر بە بواری كولتووری و رۆشنبیریی بكەن.
  
لەو بۆنەیەدا پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ رادیۆی هێلین دووپات دەكەینەوە و، بە هیوای ئەوەی لە گشت روویەكەوە بەرەوپێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی رۆڵی ئیجابیانەی خۆتان ببینن، هەروەها لەو دەرفەتەدا پیرۆزبایی و دەستخۆشیش لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكەین بۆ هەوڵ و كۆششی بێوچانیان بۆ خزمەتگەیاندن بە دۆزی رەوای گەلەكەمان بە گشتی و توێژی ئافرەتان بەتایبەتی و دەستكەوتەكانیان بەتایبەتی لە بواری میدیا و راگەیاندندا، كە رادیۆی هێلین یەكێكە لەو دەسكەوتانە.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن..
     
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان


29/4/2018

 

هەواڵی پەیوەندیدار