مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشیی لە خانەوادەی محەمەد بەگی جوانڕۆ دەکات

خانەوادەی بەڕێزی محەمەد بەگی جوانڕۆ
خانەوادەی شەهید فەرەیدوون جوانڕۆیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک تاھیر بەگ برای شەهیدی سەرکردە فەرەیدوون جوانڕۆیی و کوڕی گەورەی محمد بەگ(وەکیلی جوانڕۆ) و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزمان و ئاشنایانتان دەکەین.
هیوادارین خوای گەورە، گیانی کاک تاهیر بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
