٥٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە بالیسان هاوکاری كران
__2018_04_17_h16m30s0__ER.jpg)
بالیسیان -KDP.info- دەزگای خێرخوازییی بارزانی لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا هاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت لە شارەدێی بالیسان دابین دەکات و تێیدا پارسێلی خۆراکی بەسەر ٥٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستیی تایبەتی شارەدێی بالیسان دابەش کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠١٨، هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پاڵپشتی و پڕکردنەوەی پێداویستی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، گەیەندرایە ٥٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستیی تایبەتی شارەدێی بالیسان. لە چالاکییەکەدا پارسێلی خۆراک پێشکەش بە خێزانەکان دەکرێت، کە هەر پارسێلێک نزیکەی ٣٥ کیلۆگرام خۆراکی وشکی تێدایە.
ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و زۆرترین خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند دەبن.
لە چالاکییەکی دیکەدا ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٧/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە نۆیەمین هەڵمەتی هاوکارییەکانیان بۆ هەردوو بەری ڕاست و چەپی ناوشاری مووسڵ هاوکاریی خۆراکییان بەسەر ١١٥٠ خێزانی گەڕەکی ڕەجم حەدیددا دابەش کرد کە ژیان لەو گەڕەکانەدا لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.
١١٥٠ خێزان کە دەکاتە ٦٤٥٨ کەس لەم کاروانەی کۆمەک و هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێتدا سودمەند بوون.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە ساڵی ٢٠١٨دا نۆ کاروانی هاوکارییەکانیان گەیاندووەتە مووسڵ و لەو نۆ چالاکییەدا زیاتر لە ٨١٨٩ خێزان سوودمەند بوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
