مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی محه‌مه‌د ئیبراهیم یوسف دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ئیبراهیم یوسف
دڵگرانین به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی فۆتۆگرافه‌ری دیاری كوردستان و قه‌ڵادزێ هه‌ڤاڵ(محه‌مه‌د ئیبراهیم یوسف).
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د یه‌كێك بوو له‌و فۆتۆگرافانه‌ی به هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه به كامێراكه‌ی ده‌ستی خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی و به‌تایبه‌تی قه‌ڵادزێ ده‌كرد و به وێنه ئه‌رشیفێكی مه‌زنی له دوای خۆی به‌جێهێشت.
هاوبه‌شی خه‌متانین و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و سه‌رجه‌م خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و رۆحی هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
14ـی4ـی2018

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
