پارتی ١٢ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال لە زاخۆ پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ(12)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال لە زاخۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی تەلەفزیۆنەکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و سەرجەم کادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال..
لە بیرەوەری (12)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەفزیۆنی دەلال) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەو بینەرانی كەناڵەكەتان دەكەین، هیوادارین بە چاكترین و مۆدێرینترین شێوە لە كاروبارو ئەركی رۆژانەتان هەردەم لە پێشكەوتن و سەركەوتنی بەردەوام دابن بۆ خزمەتگەیاندن بە كوولتورو رۆشنبیریی نەتەوەییمان.
لەو بۆنەیەدا خوازیارین زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و پیشەوەرانەو راستگۆیانە زیاتر برەو بە پرۆسەی میدیایی و كولتووری رەسەنی كوردی بدەن لەو دەڤەرە ئازیزەداو هەردەم مایەی خۆشحاڵی و رەزامەندی بینەرانتان بن.
دووبارە دەستخۆشی و پشتیوانی خۆمان بۆ پتر بەرەوپێشچوونی تەلەفزیۆنەكەتان دووپات دەكەینەوەو بە هیوای بەرهەم وبەخششی چاكترو زۆرتر..هەر سەرکەوتووبن.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان10/4/2018

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
