سبه‌ی ته‌رمی عه‌زیز شێخ ڕه‌زا ده‌هێنرێته‌وه كوردستان

هەولێر-KDP.info- به بۆنه‌ی كۆچی دواییی عه‌زیز شێخ ڕه‌زا، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كه‌سایه‌تیی دیاری كوردستان له بواری خه‌بات و كاری مرۆیی‌دا، كه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی سوید گیانی سپارد، سبه‌ی ڕێككه‌وتی 28/3/2018 ته‌رمه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه ده‌گاته كوردستان.
به بۆنه‌ی كۆچی دواییی به‌ڕێز عه‌زیز شێخ ڕه‌زا، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ده‌زگایه، كه بۆ ماوه‌ی 1٢ ساڵ له بواری خێرخوازیی و مرۆڤدۆستیدا خزمه‌تی به‌رچاوی كردووه. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به ناوی سه‌رۆكی ده‌زگا و ته‌واوی كارمه‌ند و خۆبه‌خشانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆیان و بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات و، ''له خوای گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر سێبه‌ر و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی خۆی.''
هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه مرۆڤدۆستەکان و خێرخوازانی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێككه‌وتی (28/3/2018) كاتژمێر (9:00) پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌رهه‌مان ڕۆژ له مه‌راسیمێكدا به‌ره‌و دوامه‌نزڵگه‌ی له شاری ڕانیه به‌ڕێ ده‌خرێت.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می تازیه‌باری بۆ له‌ده‌ستدانی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ها ناوداری كوردستان، هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ (پێنجشه‌ممه و هه‌ینی) له شاری ڕانیه پرسه داده‌نرێت له مزگه‌وتی مسته‌فا عه‌لی. هاوكات ڕۆژی شه‌ممه له شاری هه‌ولێر له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، كاتژمێر (1:30)ی پاش نیوه‌ڕۆ پێشوازی له میوانه به‌ڕێزه‌كان ده‌كات.
بیۆگرافیای به‌شێك له وێستگه‌ی ژیانی عه‌زیز شێخ ڕه‌زا:
· له ساڵی (1939) له شاری ڕانیه له‌دایك بووه.
· ساڵی (1956) په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابییانی كوردستانه‌وه كردووه.
· ساڵی (1959) بۆ خوێندن چووەته پراگ له چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو.
· ساڵی (1966) په‌یوه‌ندیی به شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه كردووه.
· ساڵی (1967) بووەته به‌رپرسی ته‌كنیكیی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عێراق.
· یه‌كێكه له هه‌ڵگرانی میدیالیای بارزانی نه‌مر.
· ساڵی (2005) بووەته سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی.
· یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی كردووه.
· ساڵی (2017) به هۆی خراپیی باری ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كێشاوه‌ته‌وه.
· له ڕێككه‌وتی ( 20-21 / 3/2018) له وڵاتی سوید به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
