٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشیی لە خانەوادەی موختار حه‌سه‌نی هێرۆیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای گەورە و میهربان
خانەوادەی هەڤاڵ موختار حه‌سه‌نی هێرۆیی
بە دڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و که‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ هەڤاڵ (حه‌سه‌ن ئه‌وڵڵا ئه‌حمه‌د)ناوسراو به‌ (موختار حه‌سه‌نی هێرۆیی)مان پێگەیشت.
هاوخەمی خانەوادە كوردپەروەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێ و رۆحی  خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
 

هەواڵی پەیوەندیدار