مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشیی لە هەردوو خانه‌واده‌ی حاجی كاكه‌مین به‌سێ و حاكم حه‌سه‌ن ئاغا دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی حاجی كاكه‌مین به‌سێ
به‌دڵگرانییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (عایشه‌خان)هاوژینی خوالێخۆشبوو (حاجی كاكه‌مین به‌سێ)مان پێگه‌یشت.
خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌تان و خزم و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایتان پێببه‌خشێ و خوالێخۆشبوو عایشه‌خان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
به‌ناوی خودای گه‌وره و میعره‌بان
خانه‌واده‌ی به‌ڕێز حاكم حه‌سه‌ن ئاغا
دڵگران بووین به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری رانییه(حاكم حه‌سه‌ن ئیسماعیل)ناسراو به(حاكم حه‌سه‌ن ئاغا).
هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی ئێوه و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
