600خێزانی هەژار و کەمدەرامەت هاوکاری کران
__2018_03_12_h15m2s56__ER.jpg)
شەقڵاوە-KDP.info- لە قەزاکانی هەریر، شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر و چۆمان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت بە مەبەستی پاڵپشتیی ماددیی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان هاوکارییان بەسەر ٦٠٠ خێزاندا دابەش کرد.
پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠١٨ لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، هاوکاریی خۆراکی گەیەندرایە ٦٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەتی قەزاکانی هەریر، شەقڵاوە، سۆران، مێرگەسۆر و چۆمان.
ئەم هاوکارییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن و تێیاندا زیاتر لە ٦٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
