٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

"کەلوپەلی ناوماڵ بۆ ٣٦٧ خێزانی شەهید دابین کرا"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا لە چالاکییەکدا لە شاری هەولێر کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵیان پێشکەش بە ٣٦٧ خێزانی شەهید کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٨ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامی لە جیهاندا چالاکییەکیان لە یاریگای شەهید فەرانسۆ هەریری بۆ کەسوکاری شەهیدان بەڕێوە برد، لە چالاکییەکەدا پێداویستیی ناوماڵ پێشکەش بە ٣٦٧ خێزانی شەهید کرا.

پێداویستییەکان پێکهاتبوون لە؛ دۆشەک، بەتانی، سەرین، تەباغ و خاوێنکەرەوە و، لە لایەن ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئیسلامییەوە دابین کرابوون و تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشکەشی خێزانەکانی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار