٩٠٦٩منداڵی ئاوارە جلوبەرگی زستانە وەردەگرن

کەمپی شێخان-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکدا بە هاوکاریی ڕێکخراوی جیهانی unicef جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە ٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە لە کەمپەکانی (شێخان و داودییە و شاریا) دەکات.
ڕێکەوتی ٨/٢/٢٠١٨ بە مەبەستی هاریکاریکردنی منداڵان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی جیهانی unicef هاوکاری پێشکەشی ٩٠٦٩ منداڵی ئاوارە دەکەن. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان دەکرێت.
لە چالاکیەکی دیکەدا ڕێکەوتی ٨/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردە جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی ٨٠٢ قوتابیی قۆناغی یەک هەتا شەشی قوتابخانەی ئاورینگی بنەڕەتی لە شارەدێی ڕزگای کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
