مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مه‌حموود سه‌عدی حاجی ده‌كات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی مه‌حمود سه‌عدی حاجی
به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوای پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلوول و گوڵان هه‌ڤاڵ (مه‌حموود سه‌عیدی حاجی)مان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه هاوخه‌می خۆمان به خانه‌واده کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان راده‌گه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و خزم و دۆستانتان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین.
خودای گه‌وره ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و رۆحی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مه‌حموود سه‌عدی حاجی به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
٢-٢-٢٠١٨

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
