٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی جلوبەرگی زستانەی دایە ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە

سەرچاوە: KDP.info

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاکییەکدا بە هاوکاریی ڕێکخراوی جیهانیی unicef  جلوبەرگی زستانەی پێشکەش بە ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە کرد.

ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠١٨ بە مەبەستی هاریکاریکردنی منداڵان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە ناو کەمپی ئاوارەکانی جم مشکو، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی جیهانیی unicef  هاوکارییان پێشکەشی ٩٣٢٦ منداڵی ئاوارە کرد. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان کرا.

 

هاوکات ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکییان بە مەبەستی هاریکاریکردنی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی بەحرکە بەڕێوە برد و تێیدا ١٣٤٣ بەتانی پێشکەش بە ٢٦٦ خێزان کرا. هەروەها لە چەند چالاکیی دیکەدا لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازر دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ٤٢٧٩ پارسێلی خۆراک و پێداویستیی تەندرووستییان پێشکەش بە ٣٢٧٧ خێزان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار