٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

١١٥٠٠ منداڵی پەنابەری سووریا جلوبەرگی زستانە وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی ڕێکخراوی جیهانیی unicef لە ماوەی حەفتەیەکەدا جلوبەرگی زستانەی پێشکەشی ١١٥٠٠ منداڵی پەنابەری سووریا کرد.

ڕێکەوتی ١٩/١/٢٠١٨ کۆتایی بە هەڵمەتی دابەشکردنی جلوبەرگی زستانە لە کەمپی دۆمیز هێنرا، کە ماوەی هەفتەیەکە لەو کەمپە بە هۆی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیانەوە هاوکاری پێشکەشی ١١٥٠٠ منداڵی پەنابەری سووری کرا. لە هاوکارییەکاندا لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicefـەوە جلوبەرگی زستانە بەسەر ئەو منداڵانەدا دابەش کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار