٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی جلوبەرگی زستانە بەسەر ٥٠٦ منداڵدا دابەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- دەزگای بارزانی لە ئاکرێ جلوبەرگی زستانەی بەسەر ٥٠٦ منداڵی پەنابەری سووری دابەش کرد کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کراون.

ڕێکەوتی ٦/١/٢٠١٨ بە هۆی سەرما و بارودۆخی سەختی ژیان لە نێو کەمپی ئاوارەکاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی جیهانیی  unicef  هاوکارییان پێشکەشی ٥٠٦ منداڵی پەنابەری سووری لە کەمپی ئاکرێ کرد. لە هاوکارییەکاندا جلوبەرگی زستانە پێشکەش بە هەریەک لە منداڵەکان کرا.

جێگای ئاماژەیە سەرما و کەشوهەوای وەرزی زستان کێشەی تەندروستی لە نێو کەمپەکاندا دروست دەکات و منداڵان دەبنە قوربانیی سەرەکیی ئەم بارودۆخە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کاروچالاکییەکانیدا بەردەوام گرنگیی زیاتری بە منداڵان داوە و دابینکردنی پێداویستییەکانیانی لە ڕیزی یەکەمی کارەکانیدا داناوە

هەواڵی پەیوەندیدار