مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له هاوده‌نگ فارووق ده‌كات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز هاوده‌نگ فاروق
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی مامی به‌ڕێزتان و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(عه‌لی نادر ئاقوبانی)مان پێگه‌یشت.
هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی له خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و رۆحی مامی خوالێخۆشبووتان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
5ـی1ـی2018

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
