پارتی سەرەخۆشی لە فەرهاد عەونی و ساسان عەونی دەکات

هەڤاڵانی بەڕێز فەرهاد عەونی و ساسان عەونی
خەمبار بووین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زەکیە مەلارەئوف) هاوژینی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و شاعیری بەهەڵوێستی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (عەونی).
بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات..
انالله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
