٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سه‌ره‌خۆشی له‌ عەمید سالار فەرماندەی هێزی ١ـی زێرەڤانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز کاک عەمید سالار – فەرماندەی هێزی ١ـی سوپای ٥ـی زێرەڤانی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خانەوادە و کەسوکارتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی باوکی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

ان اللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک

هەواڵی پەیوەندیدار