گاردیان: ترساندنی هونەرمەندان

نووسینی/ دێڤید باتی
هونەر رووبەرووی هەڕەشە بۆتە دوای ئەو رووداوانەی ناوی بەهاری عەرەبی لێنراوە، لەڤئەنجامی پەرەسەندنی کاری توندوتیژی و سانسۆر و ونبوونی بیروڕای سیاسی ئاشکرا، بۆچوونێک پەیدا بووە کە پێی وایە ناوچەکە رووبەرووی "سوکایەتی" پێکردنێکی کەم وێنەی کاری هونەرییە دەبێتەوە، لەچاو ساڵانی بەرایی. بەپێی لێکۆلێنەوەیەکی زانکۆی یۆرک کە تایبەت بە بیناکردنەوە و پەرەپێدان سازیکردووە هونەرمەندان ترسیان لە سروشتی ئەو توندوتیژییە هەیە کە لەگەڵ بەهاری عەرەبی سەریهەڵداوە.
لێکۆلێنەوەکە دەڵێت ئەو سانسۆرە توندەی چەندین ساڵە حکوومەتەکان دژی هونەر پیادەیان دەکرد، هێشتا بەردەوامە و زۆربەی هونەرمەندان کێشەیان هەیە لە نێو ئەو رووداوە سیاسییە نوێیانەی روودەدەن، هەروەها ترسیان لە سەپاندنی سانسۆری سیاسی و ئاینی هەیە.




