٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: وارین پاڤیتی ملیۆنێر بیر لە کڕینی پتری رۆژنامەکان دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ملیاردێری ئەمەریکی راین پاڤێت  پێدەچێت سور بێت لەسەر ئەوەی کە بەتەنیا بەسەر رۆژنامە چاپکراوەکاندا زال بێت. چاوی لەوەیە دەست بەسەر رۆژنامەیەکی رۆژانە بەناوی " زی مۆرنینگ کول" دابگرێت کەلە شاری ئەلینتاون لە پەنسلڤانیا دەردەچێت، لەمبارەوە پاڤێت گوتیەتی "ئەلینتاون شوێنێکی تایبەتە لای من" پاڤێت پتر لە 342ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ کڕینی 80 رۆژنامە. یەکێک لەو رۆژنامانە ناوی " وۆرلد- هێرالد"ە و  لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە شاری ئۆماها دەردەچێت. بەڵام زۆربەری رۆژنامەکان لە رابردوو لەرێگەی  گرێبەستەوە دەستی بەسەرداگرتوون، بەتایبەتی دوای کڕینی کۆمپانیای "میدیا جەنەرال".

تێری کرویگەر کە دەستەی نووسەرانی پێشووی رۆژنامەی "وۆرلد- هێرالد" بووە و سەرپەرشتیاری چاپکراوەکانی پالڤێتە، نەیتوانی نیگەرانی خۆی بەرانبەر ئەو کێشانە بشارێتەوە، کە هەنووکە رووبەرووی پیشەسازی رۆژنامە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆتەوە. کرۆیگەر بە پەیامنێری ئاژانسی " بلومبێرگی" راگەیاندووە : پێویستە بایەخ بە پێشکەوتنەکان بدەین کە لەگەڵ خواستی خەڵک دەگونجێن، بڕواشم وایە پیشەسازی رۆژنامەگەری لەمبارەوە لە کۆششی ئاساییە.

هەواڵی پەیوەندیدار