ئەندپێندنت: کۆشکی فڕۆکەیی ئەمیرێکی سعودی

رۆژنامەکە دەربارەی ئەو کۆشکەی ئەمیرێکی سعودی کە بریتییە لە فڕۆکەیەکی تایبەت نووسیویەتی: فڕۆکەیەکی گەورە کە بە " کۆشکی فڕیو" ناودەبرێت لەلایەن ئەمیری سعودییە " وەلید بن تەلال" کڕاوە کە بریتییە لە فڕۆکەیەکی تایبەتی گەورە، پێکدێت لە حەمامێکی مەڕمەڕی بەناوبانگی تورکی کە دیوارەکەی لە مەڕ مەڕ دروستکراوە و هۆلێکی مۆسیقای تێدایە ، سەرباری گەراجێک بۆ ئۆتۆمبێلەکەی ئەمیر رۆلز رۆیس.
سەرباری ئەوانەش شوێنێکی بۆ نوێژکردن تێدایە کە لەرێگەی کۆمپیۆتەر لە کاتی فڕینی " کۆشکە فڕیوەکە" ئاراستەی قیبلە دیاری دەکرێت. جێی ئاماژەیە ئەمیر بن تەلال یەکێکە لە دەوڵەمەندە دیارەکانی ناوچەکە.




