٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گاردیان: فەرەنسییە جەزائیرییەکان هاووڵاتی پلە دوون

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی نەبیلە رەمەزان

نیو سەدە بەسەر سەربەخۆیی جەزائیر تێپەڕی، ئەمە وەکو تاجێکی زیڕین وابوو بۆ ئیمپراتۆریەتی دیگۆل، ئەم سەربەخۆییە دوای 132 ساڵ لە داگیرکردنی جەزائیر لەلایەن ئیستیعمار هات، پتر لە یەک ملیۆن جەزائیریش بوونە قوربانی. ئەرکی ئێستای سەرۆکی فەرەنسا ئەوەیە داوای لێبوردن لە لەبەرانبەر رووداوەکانی رابردوو بکات، لاپەڕەیەکی نوێش لەو بەشە تاریکە بکاتەوە کە مێژووی نوێی فەرەنسای گرتۆتەوە.

بەڵام ئۆلاند زاراوەی سواوە بەکاردەهێنێت لە وێنەی " حکوومەتی گەردوونی" بۆ ئەوەی پەرە بە ئابوری جەزائیر بدات. داوای لێبوردن لەهەموو زمانێک پتر پێشوازی لێدەکرێت، هەستکردن بە تاڵی سەردەمی وەحشیگەریی کە هیچ شتێکی لە خزمەتێکی بواری سیاسی و ئابوری بەدەست نەهێنا، کەچی ئێستا جەزائیر گەورەترین هاوبەشی بازرگانی فەرەنسایە. لەهەمان کاتدا هەنووکە پێویستی بەوەیە رکابەری ئەمەریکا و بەریتانیا و چین بکات لە پیشەسازی بازاڕدا.

رەمەزانی دەڵێت:  ئەوەی بۆتە جێگەی فەشەلی ئۆلاند لەم سەردانەی ئەوەیە کە دانی بەم چەوسانەوەیەدا نا  کە فەرەنسییە بەرەگەز جەزائیرییەکان هەستی پێدەکەن، ئەوەیش دەربارەی ئەو رووداوانە نییە کە بەسەر باوک و باپیرانیان هاتووە، بەڵکو ئەو رێگەیە کە رەشبینی پێوە دیارە و هەتا ئێستاش فەرەنسای نوێ بەدەستییەوە دەناڵێنێت، ئەویش ئەوەیە لەگەڵ خەڵکێک بەجۆرێک مامەلە دەکرێت کە ئەوانە کۆچبەرن نەک هاووڵاتی راستەقینەی وڵاتەکە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار