ئەندپێندنت: سورییەکان وڵاتەکەیان چۆل دەکەن

بەپێی راپۆرتەکەی ئەم رۆژنامە بەریتانییە هاتووە رۆژانە لە سوریا دووهەزار تاکو سێ هەزار کەس ئەو وڵاتە بەجێدەهێلن و روودەکەنە وڵاتەکانی دەورو پشتی خۆیان. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشەی سەرجەم وڵاتەکانی دونیای کردووە بۆ بەخشینی بڕی ملیارێک و پێنجسەد ملیۆن دۆلار لە پێناو هاوکاری پەناهەندە سورییەکان کە لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی ئێستا لە سوریا دەرچوون. ئەمەش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو خەڵکەیە کە لە ترسی شەڕ رایان کردووە، راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان وای هەڵسەنگاندووە کە پەناهەندەی سوری کە لە دەرەوەی سنوری سوریان ژمارەکەیەیان گەیشتۆتە 525 هەزار کەس کە هەنووکە لە تورکیا و عێراق و ئوردن و لوبنان دەژین. هەروەها پێنجسەد ملیۆنەکەی دیکە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەناو سوریا ئاوارە بوون و رێکخراوەکە ژمارەیان بە چوار ملیۆن کەس دادەنێت. ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکوومەتیsوریا هێرشێکی بەرفراوانی دژی یاخبووەکان لە دەور و پشتی دیمەشق دەستپێکردووە.




