نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان كۆ بووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان كۆ بووه‌وه و، جه‌ختی كرده‌وه له پشتیوانی و پشتگیریی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان.
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/12/2017، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به یاوه‌ریی (ساسان عه‌ونی) به‌رپرسی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان كۆ بووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه (ساسان عه‌ونی) به‌رپرسی ده‌سته‌ی ریكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان كورته‌یه‌كی له كاری رێكخراوه‌یی و پیشه‌یی خسته‌ڕوو، پاشان تیشكی خسته سه‌ر كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر كاراكردنی ئۆرگانه‌كانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به توێژی قوتابیان و ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پاشان (ته‌ها به‌رواری) به‌رپرسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی، جه‌ختی له گرینگیی كاری رێكخراوه‌یی قوتابیان كرده‌وه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و بایه‌خدان به‌و توێژی قوتابیان و، دۆزینه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و توانا و به‌هره و توانستانه‌ی كه له كه‌رتی خوێندن و خوێندنی باڵا و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، كه له دوارۆژدا میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان پێویستی به تواناكانیان ده‌بێت. گوتیشی كه، توێژی قوتابیان توێژێكی زیندوو و كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگا و پێویسته به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه و گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری، كاره‌كان به‌ڕێوه ببردرێن و گه‌شه‌یان پێبدرێت.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتی كرده‌وه، كه یه‌كیك له ئه‌وله‌ویات و جێگای بایه‌خدانی جێگری سه‌رۆكی پارتییه، توێژی قوتابیان و توانا و به‌هره‌كانی ناو ئه‌و كه‌رته زیندووه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه له پشتیوانی و پشتگیریی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان.
پاشان (نێچرفان حوسێن) سكرتێری یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان به تیروته‌سه‌لی باسی له كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و ئۆرگانه‌كانی كرد له‌گه‌ل ئه‌و میكانزم و پلان و به‌رنامانه‌ی كه دایانڕشتووه بۆ كاركردن له‌سه‌ری له داهاتوودا .
وێڕای گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌نتر كرا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
