٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

١٤٠٠ خێزانی دیکەی کەرکووک لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی دەزگای LDSی ئەمریکایی جلوبەرگ و بەتانی پێشکەشی ١٤٠٠ خێزانی کەرکووک کرد کە لە  پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری LDSی ئەمریکایی بە هۆی وەرزی سەرما و سۆڵەوە چالاکییەکی بۆ خێزانە کەرکووکییەکان کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە، بەڕێوەبرد و لەو چالاکییەدا بەتانی و جلوبەرگی زستانەی بەسەر ١٤٠٠ خێزاندا دابەش کرد.

جێگای ئاماژەیە ئەمە سێیەم چالاکییە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ LDSی ئەمریکایی پێداویستیی زستانە پێشکەشی خەڵکی کەرکووک و دەوروبەری دەکەن.

بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە بەشێک لە خەڵکی کەرکووک ماڵوحاڵی خۆیان ڕووە و پارێزگاکانی دیکەی کوردستان بەجێ هێشتووە، وەرزی سەرما و سۆڵە بارگرانییەکانی سەریان زیاتر دەکات و (دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌)ش بە پێی توانا و بە هەماهەنگیی ڕێکخراوە جیهانییەکان بە پێدانی کەلوپەلی پێویست هەوڵ دەدات بەشێک لەو بارگرانییە لەسەر خێزانەکان کەم بکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار