٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

پێدوایستیی خوێندن درایە ١٥٠ قوتابیی خورماتوو

سەرچاوە: KDP.info

کەلار-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین چالاکیدا جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی ١٥٠ قوتابیی خورماتوو دەکات. ئەو ١٥٠ قوتابییەی خورماتوو بەسەر ٩ قوتابخانەی سنووری قەزای کەلاردا دابەش بوون و درێژە بە خوێندن دەدەن.

ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین چالاکیی سێکتەری پەروەردەدا جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی ١٥٠ قوتابیی خورماتوو لە قۆناغەکانی یەک هەتا شەشی بنەڕەتی دەکات. سەرجەم ئەو قوتابییانە لە ٩ قوتابخانەی سنووری قەزای کەلار درێژە بە خوێندن دەدەن. ئەو قوتابییانە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناچار بوون، هاوشانی خێزانەکانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو بەجێ بهێڵن و ڕوو لە شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بکەن، کە بەشێکی زۆریان لە قوتابخانە نوێکانیاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.

جێگای ئاماژەیە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری پەروەردەدا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات، کە هەتا ئێستا بریتی بوون لە (درووستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیی خوێندن بۆ قوتابخانەکان و قوتابییان و هەروەها خولی تایبەت بە فێرکردن و بارهێنان) کە ئەم چالاکییانە بە سپۆنسەری و هاوکاریی ڕێکخراو و خێرخوازە هەرێمی و جیهانییەکان بەڕێوە دەبرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار