٢هەزار خێزانی کەرکووک لە هەولێر هاوکاری کران
__2017_12_11_h15m10s29__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی دەزگای LDSی ئەمریکایی، جلوبەرگ و بەتانیی گەیاندە ٢ هەزار خێزانی کەرکووک، کە لە بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.
ڕێکەوتی ١٠/١٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری LDSی ئەمریکایی، بە هۆی وەرزی سەرما و سۆڵەوە چالاکییەکی بۆ خێزانە کەرکووکییەکان، کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە، بەڕێوە برد و لەو چالاکییەدا بەتانی و جلوبەرگی زستانەی بەسەر ٢ هەزار خێزاندا دابەش کرد. جێگای ئاماژەیە ئەمە دووەم چالاکییە، کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ LDSی ئەمریکایی پێداویستیی زستانە پێشکەشی خەڵکی کەرکووک و دەوروبەری دەکەن.
بەشێکی زۆری ئەو خێزانانەی کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە، بە هۆی سەرما و باوبۆرانەوە بارگرانییەکانی سەریان زیاتر دەبێت و (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)ش بە پێی توانای خۆی و بە هەماهەنگیی ڕێکخراوە جیهانییەکان بە پێدانی کەلوپەلی پێویست، هەوڵ دەدات بەشێک لەو بارگرانییە لەسەر خێزانەکان کەم بکاتەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
