روانگا و سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی، له كۆڕبه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رلیندا خرایە ڕوو

هەولێر-KDP.info- لە كۆڕبه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رلیندا، (هێمن هه‌ورامی) هەوڵەکانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و دانوستان و خستە ڕوو و گوتی، لەهەر بارودۆخێکدا بێ هەرێمی کوردستان ده‌ست له‌و ناوچانه هه‌ڵناگرێت كه له رێگای هێز و رێگاخۆشكردنی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیبازێك كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی شیعەوە.
رۆژی ٥ی١٢ی٢٠١٧ كۆربه‌ند فاوه‌نده‌یشن، كه به كۆڕبه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رلین ناسراوە، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی كۆڕبه‌ره‌كه (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرس له كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی)، تێیدا بەشدار بوو.
كۆڕبه‌نده‌كه كه ٢٥٠ دیپلۆمات و سیاسه‌توان و لێكۆڵه‌ری په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵەتی تێیدا به‌شدار بوون، به وتاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
هەروەها چه‌ندین پانێڵ و دیبه‌یت ئه‌نجام دران، له نێویاندا (هێمن هه‌ورامی) ئەو ڕه‌وشە سیاسی و سه‌ربازییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی پێیدا تێپەڕ دەبێ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێودەوڵه‌تییه‌كاندا، له روانگای (سه‌رۆك بارزانی) و هه‌رێمی كوردستانه‌وه خسته روو.
(هێمن هه‌ورامی) لە زۆرێک لە پانێڵەکاندا هه‌ڵوێستی (سه‌رۆك بارزانی) لە هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی تێكه‌وتووه خسته‌ڕوو، لەوەیكه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گفتوگۆ و دانوستاندایه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم به هه‌ڵه بزانێت و ده‌ست له‌و ناوچانه هه‌ڵبگرێت كه له رێگای هێز و رێگاخۆشكردنی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیبازێك كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی شیعەوە.
ئەو وەبیری هێنایەوە، كه كورد لە ٢٠٠٣ـدا عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرسی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق بنیاد نا، به‌ڵام ئێستاكه له‌بری یاسا و ده‌ستوور، فەتوای مه‌رجه‌عه‌كان و مه‌زهەب سیاسه‌تی حكوومه‌تی به‌غدایە. به‌رپرس له كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) گوتیشی، "ئێمه هه‌ڵگری ئەمانه‌تێكین كه جه‌ماوه‌ری كوردستان راده‌ستی كردووین تا وه‌دیهێنانی وچان ده‌ده‌ین، به‌ڵام سازش ناكه‌ین."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
