٥٠٠ خێزانی دیکەی مەخموور لە هەولێر هاوکاری كران
__2017_12_03_h14m57s14__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی گەیاندە خێزانەکانی مەخموور لە شارەدێی شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر و ٥٠٠ خێزان سوودمەند دەبن.
ڕێکەوتی ٢٨/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی هاوکاریەکانیان بە هەماهەنگیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەیاندە ٥٠٠ خێزانی مەخموور، کە لە شەمامک سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوون، جێگای ئاماژەیە هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە پارسێلی خۆراک و تەندروستی و بەتانی.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش ناونووسکردنی ئەو خێزانەنەی مەخموور، کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ناچار بە بەجێهێشتنی ژیان و ماڵی خۆیان بوون، لە هەولێر هاوکاریی جۆراوجۆر بە هەماهەنگیی ڕێکخراو و ناوەندە هاوبەشەکان پێشکەش بەو خێزانانە دەکات.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
