راگەیاندنی پارتی ساڵڕۆژی رادیۆی دەنگی کوردستان لە زاخۆ پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (24)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەند و هونەرکارانی رادیۆکە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەند و هونەركارانی رادیۆی دەنگی كوردستان/ زاخۆ..
بەبۆنەی(24)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی کوردستان/زاخۆ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و هیوای بەردەوام بوون و پێشڤەچوونتان لە رووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بۆ دەخوازین.
رادیۆی دەنگی كوردستان/زاخۆ، كە بە بڕیار و رێنمایی جەنابی (سەرۆك بارزانی) هاتە دامەزراندن، دەسكەوتێكی دیكەی میدیایی كوردستانییە، خودان پەیامێكی روون و ئاشكرایە لە پێناو خزمەتكردنی کۆمەڵگا و بواری میدیاوكولتوری نەتەوەییمان، هیواخوازین بەهەمان شێوە بەردەوام بن لەپێناو زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان لەو دەڤەرە گرینگ و خۆشەویستەدا.
وێرای دەستخۆشیمان لە هەوڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشكەوتنی رادیۆكەتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین شانبەشانی كەناڵ ودامودەزگاكانی دیكەی میدیایی هەنگاوی باشتر بنێن و ئەركی سەرشانی خۆتان ئەنجام بدەن بۆ پتەوكردن و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و پاراستنی دەسكەوتەكانمان و بەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی گەلەکەمان
جارێكی دیكە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی كوردستان لە زاخۆ، هەر سەرکەوتووبن.
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
28/11/2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
