٥ هەزار قوتابی ئاوارە پێداویستی خوێندنیان پێدرا

خازر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەریی ڕێکخراوی Act Now Children’s Fund جانتا و پێداویستیی خوێندنی گەیاندە منداڵانی ئاوارە لە کەمپەکانی خازر و حەسەنشام.
ڕێکەوتی ٢١/١١/٢٠١٧ بە مەبەستی هاندان و پشتیوانیی منداڵانی ئاوارە بۆ درێژەدانیان بە خوێندن و پاڵپشتیی خێزانەکانیان دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەریی Act Now Children’s Fund جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشكەشی ٥٠٠٠ قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی، یەک هەتا شەش، کرد.
بۆ ئەوەی قوتابییانی ئاوارە لە خوێندن دانەبڕێن لە ناو کەمپەکاندا قوتابخانە بۆ سەرجەم ئاستەکان کراوەتەوە و تێیایاندا منداڵان درێژە بە خوێندن دەدەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
