مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی شه‌هید ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د جانگیر دەکات

به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده شه‌هید ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د جانگیر
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی گوڵان هه‌ڤاڵ(ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د جانگیر)مان پێگه‌یشت.
شه‌هید ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه قه‌ره‌مان و خانه‌شینانه بوو، كه میلله‌ته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌ڕ بووه، جارێكی دیكه خۆبه‌خشانه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌رگری له نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی كرد و ئه‌و شه‌ره‌فه مه‌زنه‌ی پێ‌بڕا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ گیانی سپارد.
هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی له‌خزم و دۆستان و هه‌ڤاڵانی لقی 8ی پارتیمان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و رۆحی شه‌هید ره‌مه‌زان و شه‌هیدانی دیكه‌ی كوردستان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سه‌رۆك
19ـی11ـی2017

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
