مه‌حموود محه‌ممه‌د: له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتیمانیدا كۆ ده‌بینه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دواتریش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا كۆ ده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، (مه‌حموود محه‌ممه‌د) گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتڕاستی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی، سه‌ردانی سلێمانی كردووه و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دواتریش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا كۆ ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ڕایگه‌یاند، ''كۆبوونه‌وه‌كان له‌پێناو گفتوگۆیه له‌باره‌ی ڕه‌وشی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد، هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.''
شاندی پارتی پێكهاتووه له (د.ڕۆژ نووری شاوێس)، (مه‌حموود محه‌ممه‌د)، (زه‌عیم عه‌لی)، (عێزه‌ددین به‌رواری) ئه‌مدامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان.



