مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین
_(19)__2024_04_24_h18m8s38__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەی سەبارەت بە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان کۆک نەبووین.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: هەڵوێستەکانمان دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نەگۆڕاوە.




