٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی هاوکاریی گەیاندە نزیکەی دوو هەزار خێزانی کەرکووک و مەخموور

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی گەیاندە نزیکەی دوو هەزار خێزانی مەخموور و کەرکووک، کە ئاوارەبوونە و کۆمەکی کردن.

ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەکو (دۆشەک و بەتانی و پێداویستیی خۆراکی و شیر)یان بەسەر زیاتر لە ١٠٠٠ خێزانی مەخمووردا، کە ڕوویان لە شەمامک کردووە، دابەش کرد.

هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی میر (تەحسین)، میری ئێزدییەکانیان بەسەر ٨٠٠ خێزانی کەرکووکدا بڵاو کردەوە، کە هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە (دۆشەک، بەتانی و پارسێلی خۆراک.)

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش ناونووسکردنی ئەو خێزانانەی کەرکووک کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە پارێزگاکانی دیکەی کوردستان کردووە، بە هاوکاریی خێرخوازانی کوردستان و بیانی بەشێک لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەو خێزانانە پڕ دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار